بەرژەوەندی هاوبەش و پاراستنی ئەو بەرژەوەندیانە هەرێمی کوردستان لەگەڵ دراوسێکانی کۆ دەکاتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواساتەکانی شەوی یەکشەممە ١٩ـی ٧ـی ٢٠٢٠ مسعوود بارزانی پێشوازی لە محمد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوی کردەوە لە دیدارەکەی نێوان مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێراندا وێڕای باس کردنی پەیوەندی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵیش تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان جارێکی تر جەختی لەوە کردەوە هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە لەپەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانیدا دەڕوانێ هەمیشە پێمان وابووە بەرژەوەندی هاوبەش و پاراستنی ئەو بەرژەوەندیانە کۆمان دەکاتەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە لای خۆیەوە محەمەد جەواد زەریف خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە و بینینەوەی مەسعوود بارزانی دەربڕی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران