شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-17 08:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆچوونی پزیشکانی کورد و لیتڤانی لەبارەی کوتانی دژە کۆرۆنا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ژمارەیێک پزیشک و زانای هەرێمی کوردستان و لیتڤانی بە هاوبەشی لە سەر ئەو بڕوایەن کوتانی MMR کە لە سێ دەرمان پێکدێت و لە منداڵاندا دکوترێت ڕێگری لە تووشبوونی منداڵان بە کۆرۆنا دەکات.

کوردپرێس:

گۆڤاری ئێمێرجینگ یۆرۆپ نووسیویەتی لە زانکۆی چەرمووی هەرێمی کوردستان و زانکۆی "کەی تی یو"ی لیتڤانی توێژینەوەیێک ئەنجام دراوە کە دەیسەلمێنێت کوتانی MMR کە لە سێ دەرمان پێکهاتووە و منداڵان لە سێ نەخۆشیی سورێژە و سوورەتا و ملەخڕە دەپارێزێ بۆ پەتای کۆرۆناش سوودمەندە و منداڵان لە بەرانبەر ئەو ڤایرۆسە دەپارێزێت.

بە گوێرەی ئەو توێژنیەوەیە زانایانی کورد لە هەرێمی کوردستان و چەند زانایێکی لیتڤانی لەو قەناعەتەدان کە بە ئەگەری زۆر، کوتانی MMR هۆکاری سەرەکییە لەوەی کۆرۆنا بە ڕێژەیێکی کەمتر لە نێو منداڵان بڵاوەی کردووە.

بەم حاڵەشەوە زانایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە بۆ سەلماندنی ئەم شیمانەیە پێویستە توێژینەوە و خوێندنەوەی زیاتر ئەنجام بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە