شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-16 11:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەشێک لە سیاسەتی پەرتەوازیی خستنە ناو ماڵی کوردەکانە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- گۆڤاری نیوئینتێرناشناڵیست ئاماژە دەکات بەو بابەتەی کە سیاسەتی ئێستای تورکیا دووبەرەکی خستنە ناو کوردە، هۆشداری دەدات کە تورکیا بەهێرش کردنە سەر کوردستانی عێراق دەیهەوێت کوردانی دانیشتووی هەرێم ڕووبەڕووی پەکەکە بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،ماوەی چەند مانگە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان چڕ کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە ئامانجی ئەو هێرشانە بەرەنگاربوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستانە.

گۆڤاری نیوئینتێرناشناڵیست لەبارەی ئامانجەکانی تورکیا لە هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان دەنووسێت: تورکیا لە هێرشەکانیدا ناوچە گوندنشینەکان، ناوچەی ئێزدی نشینی شەنگال و تەنانەت چەند گوندێکی ئاشووری کردۆتە ئامانج و بۆ ئەم کارەیش مەبەستێکی هەیە.

گۆڤارەکە ئاماژە دەکات بە داگیر کردنی چەند ناوچەیێکی کوردستانی سووریا و هەروەها هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان لەم دواییانەدا، لەلایەن تورکیاوە و دەڵێت ئەو هێرشانە پێشتر کەم وێنە بوون و تورکیا هەوڵ دەدات دووبەرەکی بخاتە نێوان کوردانی عێراق و سووریا و تورکیا و ئەو جیاوازییە لە بواری جۆگرافی و سیاسیەوە زیاتر بکاتەوە.

جان لوبوک، نووسەری یادداشتەکە بڕوای وایە تورکیا لەم هێرشانە دوو ئامانجی سەرکیی هەیە: ئەم وڵاتە دەیهەوێت ڕێگر بێت لەبەردەم یەکگرتن و بەهێز بوونی کورد و دووهەم ڕێگری بکات لە سەربەخۆیی کوردەکان.

نیوئینتێرناشناڵیست لە درێژەدا ئاماژە دەکات بەو بابەتەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق توانای ڕێگری کردن لە هێرشەکانی تورکیایان نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە