تەقینەوەی مین بە هێزەکانی تورکیا و ڕووسیا لە چەند برینداری لێکەوتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- بۆمبێکی چێندراو لە سەر جادەی ستراتێژیکیی M4ی ئیدلیب بە هێزە ڕووسی و تورکییەکاندا تەقییەوە و بەو هۆیەشەوە چەندین کە لە هێزەکانی تورکیا و ڕووسیا کە بەشداریی دەورییەی سەربازییان کردبوو بریندار بوون.
کوردپرێس:
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێیییەکانەوە دەست کەوتوون بۆمبێکی چێندراو لە جادەی M4ی ئیدلیب بە هێزەکانی ڕووسیا و تورکیا تەقیوەتەوە کە بەشداریی دەورییەیێکی هاوبەشی سەربازییان کردبوو.
ئاژانسی هەواڵی RIAی ڕووسیاش ڕایگەیاند لەو تەقینەوەیەدا چەندین کەس لە هێزەکانی سوپای تورکیا و سوپای ڕووسیا بریندار بوون و ئوتومبێلە زرێپۆشە سەربازییەکانیش خەساریان بەرکەوتووە.
سەرچاوەیێکی ئاگاداریش بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی وتووە: "هیچ هێزێکی سەربازیی تورکیا لەو تەقینەوەیەدا نەکوژراوە."
شایانی باسە تا ئەم کاتە زانیاریی زیاتر لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارانی ئەو تەقینەوەیە بڵاو نەکراوەتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران