شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-15 07:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

توێژەرێکی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست: مامەڵەی توندی تورکیا بەرانبەر بە کورد، ئەنجامی ئەوتۆی نابێ

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- نیکۆلاس دانفۆرس بڕوای وایە ئەگەرچی سوپای تورکیا لە شەڕی دژبە هێزە کوردییەکان لە سووریا و تورکیا دەستکەوتێکی کاتیی دەست کەوتووە بەڵام نەیتوانیوە بگاتە سەرکەوتنێکی تەواو بۆ ئەردۆغان.

کوردپرێس:

نیکۆلاس دانفۆرس توێژەرێکی کاروباری کوردەکانە و لە وتارێکدا کە ماڵپەڕی "پڕۆژەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دیموکراسی" بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت ئەردۆغان هەموو توانای خۆی بۆ دژایەتی کردنی کوردەکانی عێراق و تورکیا وسووریا بەکار هێناوە.

ئەو توێژەرە ئاماژەی بەوەش کردووە کە تورکیا شەڕی پەکەکەی کێشاوەتە نێو خاکی عێراق و بەشێکی لە ناوچە باکوورییەکانی ئەو وڵاتەی داگیر کردووە و لە سووریاش چەند ناوچەیێکی ژێردەسەڵاتی کوردی داگیر کردووە.

ناوبراو دەشڵێت: تورکیا لە ڕووی سەربازیییەوە چەند دەستکەوتێکی کاتیی بەدەست هێناوە بەڵام دەستکەوتەکە شتێکی هەمیشەیی نیە و لە ڕاستیدا هیچی لە مەسەلەکە نەگۆڕیوە و هیچ چارەسەر ناکات. هەروەهاش دەستبەسەرکردنی نوێنەرانی پەرلەمان و شارەوانە کوردەکانی سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلان نەیتوانیوە پێگەی جەماوەریی ئەو حیزبە لە نێو کوردەکاندا کز بکات.

دوکتور دانفورس لەو قەناعەتەدایە کە ئەردۆغان و هاوپەیمانەکانی ئێستا شەڕی مانەوەی خۆیان دەکەن و دوور نیە سەرۆککۆماری تورکیا بەو مەبەستەش هەوڵی دەستخستنی دەنگی کوردەکان بدات بەڵام ئەردۆغان هەرگیز نیازی ئەوەی نیە بگاتە ئاشتیی ڕاستەقینە لەگەڵ کورد و پەکەکە.

ناوبراو بڕواشی وایە کە ڕوانگەی ئێستای ئەردۆغان لەبارەی مەسەلەی کوردی تورکیاوە مەسەلەکە چارەسەر ناکات و ڕەنگە ئەمریکا ناچار بێت بۆ دەستخستنی چارەسەرێک بێتە مەیدان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە