ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب بە هێزە عێراقییەکاندا 10 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپراسیۆنی پاڵه‌وانه‌كانی عێراق له دیاله دوو بۆمب به هێزه ئه‌منیه‌كاندا ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژراون و حه‌وتی دیكه بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه، رۆژی شه‌ممه له میانی به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغی چواره‌می ئۆپراسیۆنی پاڵه‌وانه‌كان له دیاله كه بۆ راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش ده‌ستیپێكردووه، دوو بۆمب به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و دژه‌تیرۆردا ته‌قیونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، له ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا بۆمبێكی چێنراو به كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه سێ چه‌كداریان كوژراون و پێنجی تریشیان برینداربوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میش له رێگه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه بووه و هێزێكی دژه‌تیرۆر كراوه‌ته ئامانج و به هۆیه‌وه دوو ئه‌ندامی ئه‌و هێزه برینداربوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران