شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-10 05:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق بە مەرج گەشتە ئاسمانییەکانى دەست پێدەكاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عێراق بە مەرج گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ دەرەوەی وڵات دەست پێدەکاتەوە و ئەو كەسانەی لە عێراقەوە گەشت بكەن دوای گەڕانەوەیان كەرەنتین دەكرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق رایگەیاند، هەموو عێراقییێک بەمەرج رێگەی پێدەدرێت گەشتی دەرەوەی وڵات بکات.

لیژنه‌كه‌ له‌ بڕیاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی داوه‌، ئەوانەى گەشتی دەرەوە دەکەن دەبێ دواى گەڕانەوەیان بۆ ماوەی 14 رۆژ کەرەنتین بکرێن، ئەوەش خراوەتەڕوو کە له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا گەشتەکان ته‌نیا بۆ دەرەوەی عێراق ده‌بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە