شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-09 13:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق تووشبوونی دوو هەزار و 170 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا راگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاوی کردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، دوو هەزار و 170 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، زۆربەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیان لەدەست دان لە شارەکانی بەغدا،بەسرە، سلێمانی، کەربەلا، دیوانییە و دیالەن.

بەم ئامارە نوێیە، ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتە 69 هەزار و 612 کەس کە لە ماوەی شەو ڕۆژێکدا، هەزار و 623 کەسیش چاک بوونەتەوە و کۆی چاک بوونەوە 39 هەزار و 502 کەس تۆمار کراوە.

هەر لەماوەی 24 کاتژمێردا 103 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدا و بەو پێیەش کۆی گیان لەدەست دان دوو هەزار و 882 حەڵەتە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە