فڕۆکه جهنگییهکانی تورکیا بۆردوومانی بەرزاییەکانی هەرێم دهکهن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکه جهنگییهکانی تورکیا دوو جار به سهختی بۆردوومانی چیایێکی نزیک له شیلادزێیان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی وێستگهنیووز بڵاوی کردەوە: "بۆردوومانهکهی تورکیا چیای کورەژاری گرتووهتهوه که دوو کیلۆمەتر لە سەنتەری شێلادزێ دووره و هەر ئەمڕۆ دوو جار بە سەختی بۆردو.مان کرا".
چیای کورەژار کە نزیکە لە شیلادزێ لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەمە سێیەم جارە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردوومان دەکرێت، کە ناوچەیێکی ستراتیژییە.
سووڕانەوەی فڕۆکەی هەواڵگری و چاودێری تورکی بەسەر ئاسمانی چیای مەتین و کورەژارو نێروەو رێکان بەردەوامە، ئەمەش ترس و دڵە راوکێی لەناو هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە دروست کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران