شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-07 12:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگای ئەنقەرە داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی ڕەت کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- داواکاریی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە لایەن لقی 2ی دادگای سزاکانی ئەنقەرەوە ڕەت کرایەوە.

کوردپرێس:

داواکاریی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا (HDP) کە پاش دەرکرانی حوکمی دادگای دەستووری تورکیا و بە پشت بەستن بە حوکمەکە پێشکەش کرابوو لە لایەن لقی 2ی دادگای سزاکانی ئەنقەرە ڕەت کرایەوە.

بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی ئورەنسڵ پاش ئەوەی دەدگای دەستووری تورکیا بە قازانجی دەمیرتاش حوکمی دەرکرد پارێزەرەکانی ئەو سیاسەتوانە کوردە بە پشت بەستن بە حوکمەکەی ئەو دادگایە داواکاریی ئازادکردنی دەمیرتاشیان پێشکەشی دادگای سزاکانی تورکیا کردبوو کە لە ئەنجامدا داواکارییەکە لە لایەن لقی دووی دادگای سزاکانی تورکیاوە ڕەت کرایەوە.

دادگا لەبارەی ڕەت کردنەوەی حوکمەکەوە نووسیویەتی: بەڵگەی ئاشکرا لە بەردەستدایە کە دەمیرتاش ڕاستەوخۆ سەرۆکایەتیی گرووپی PKKی کردووە و فەرمانی پێکردوون. بۆیە بە گوێرەی ئەو بەڵگانە لە زیندان دەمێنێتەوە و خوێندنەوەی دۆسیەکە هەر لە زیندانەوە درێژەی پێدەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە