شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-06 14:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گۆڤاری تاگ شپیگڵ: ئەڵمانیا سەرکۆنەی هێرشەکەی 2019ی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بە گوێرەی نووسراوی گۆڤاری تاگ شپیگلی ئەڵمانیا دەوڵەتی ئەو وڵاتە ئوپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا دژی کوردەکانی سووریا بە نایاسایی دەزانێت و سەرکۆنەی ئوپەراسیۆنەکەی 2019ی تورکیای کردووە.

کوردپرێس:

سوپای تورکیا ئەکتەوبری 2019 لە ئوپەراسیۆنێکی سەربازیدا کە دژی هێزە کوردییەکانی سووریا کردی دوو ناوچەی گرێ سپی و سەرێکانیی داگیر کرد.

گۆڤاری یورئەکتیڤ بە گێڕانەوە لە گۆڤاری ئەڵمانیاییی تاگ شپیگل نووسیویەتی دەوڵەتی ئەڵمانیا لەم دوایییەدا ڕایگەیاندووە کە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا لە ساڵی 2019 تەواو نایاسایی بووە.

گۆڤاری تاگ شپیگڵ لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا نووسیویەتی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە وەڵامی داواکارییەکەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەبارەی هێرشی ساڵی 2019ی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا وتوویەتی ئەو هێرشە شەرعیەتی نەبووە و قبووڵنەکراوە و لە ڕوانگەی دەوڵەتی ئەڵمانیاوە پاساوەکەی تورکیا بۆ هێرش کردن دژی کوردەکان لەو ناوچەیە جێی گومانە و دژی پەیڕەوە نیودەوڵەتییەکانە.

ژمارەیێک لە لایەنە سیاسییەکانی ئەڵمانیا پێشوازییان لەو هەڵوێستە جیاوازەی دەوڵەتی ئەڵمانیا کردووە ئەگەرچی درەنگیش هەڵوێستەکەی وەرگرتووە.

لە هەمان کاتدا دەوڵەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە کە یەک ملوێن یۆرۆی بۆ ناردنی یارمەتیی پزیشکی بۆ ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا تەرخان کردووە بۆ ئەوەی کوردی سووریا باشتر بەرەنگاری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس ببنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە