چەکدارانی سەر بە تورکیا عەین عیسا و گرێ سپی بۆردوومان دەکەن
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس: بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی ناوخۆ لە کوردستانی سووریا، هەریەک لە گوندەکانی حوڕیە، کۆر حەسەن لەگەڵ سایلۆکانی قازەلی لە گرێ سپی بۆردوومان کراون، لەگەڵ گوندی هۆشان خەبری لە سنووری عەین عیسا.
بە شێوەیەکی بەردەوام و رۆژانە، گوندەکانی سەر بە عەین عیسا، گرێ سپی و تەلتەمر لە کوردستانی سووریا بە چەکی سووک و قورس لەلایەن چەکدارانی سەر بە ئەنقەرە و هێزەکانی تورکیاوە هێرشیان دەکرێتەسەر و بۆردوومان دەکرێت.
شایانی باسە پێشتر مەحموود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆسەر هەبوونی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکووری سووریا و ڕایگەیاند هەڕەشەکانی تورکیا هێشتا لەسەر کوردستانی سووریایە و کۆتایی نەهاتووە و ئەو ناوچانەی کە ئێستا لەژێر مەترسیی هێرشی تورکیادان بریتنین لە عەین عیسا و کۆبانێ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران