وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌کانی هەرێم: هه‌نارده‌ی نه‌وت کەم نەکراوەتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌کانی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو مانگه‌کانی پێشووه.
کوردپرێس: به گوێره‌ی روونکردنهوهیێکی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌کان که بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌واڵێک له باره‌ی گۆڕانکاری له باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت دووره له راستییه‌وه و پرۆسه‌که وه‌ک مانگه‌کانی پێشوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئەو هەواڵە رەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکات، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ 267 هەزار بەرمیلی رۆژانە دابەزیووە.
کودی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران