شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-04 08:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەمسا: تورکیا مەبەستیەتی شەڕی تورک و کورد پەلکێشی ئەورووپا بکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ڕاوێژکاری باڵای وڵاتی نەمسا لە لێدوانێکدا وتوویەتی تورکیا بە ئەنقەست مەبەستیەتی شەڕی کورد و تورک پەلکێشی وڵاتانی ئەورووپی بکات و ئەمەش شتێکی قبووڵنەکراوە.

کوردپرێس:

هەفتەی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی کورد لە عێراق و سووریا، ژمارەیێک لە هاووڵاتییانی کورد لە شاری ڤیەنی پێتەختی وڵاتی نەمسا خۆپیشاندانی ناڕەزایییان ساز کرد و ژمارەیێک تورکی توندڕەو هەڵیانکوتایە سەر خۆپیشاندانەکان و گرژی و پێکدادانان لە نێوان هەر دوو لا دروست بوو.

سباستیەن کۆرتز ڕاوێژکاری باڵای وڵاتی نەمسا لەو بارەیەوە دەڵێت تورکیا هەوڵ دەدات نفووزی بە سەر هاووڵاتییانی دانیشتووی نەمسا بسەپێنێت و بیانکاتە ئامێر بۆ مەبەستی سیاسیی خۆی و لە چوارچێوەی گرژی و ململانێی ناوخۆی تورکیا بەکاریان بهێنێت.

ناوبراو جەختی کردەوە کە زووبەزوو پێویستە ئەم هەوڵانەی تورکیا بوەستێت.

ڕاوێژکاری باڵای نەمسا ئاماژەی بە ئاژاوەگێڕیی تورکەکانی ڤیەن لە خۆپیشاندانی کوردەکانی ئەو شارە کرد و گوتیشی: من باش دەزانم تورکیا مەبەستی چیە. تورکیا مەبەستیەتی بۆ بەرژەوەندیی خۆی هاووڵاتییانی تورکی دانیشتووی نەمسا بەکار بهێنێت و ئاژاوەیان پێبگێڕێت. ئەم گرژییانە لە تورکیاوە دەردەچن. ئەگەر ئێوە پێویستتان بە شەڕی سەرشەقامە دەبێت لە نێو خاکی تورکیا ئەم شەڕە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە