ئەمریکا لە حەسەکە فڕۆکەخانەی سەربازی دروست دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- وەزارەتى بەرگرىی ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه فڕۆكهخانهیێكی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی كوردستانی سووریا دروست بكات.
کوردپرێس:
ئاژانسی فه‌رمیی سووریا سانا رایگه‌یاند، سوپای ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له ناوچه‌ی تل كۆچه‌ر له نزیك حه‌سه‌كه دروست كردووه كه فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیش له‌خۆ ده‌گرێت.
ئاماژەى بەوەش کردووه، ئه‌مه‌ریكا به‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌یه‌وێ بوونی سه‌ربازی خۆی له سووریا به‌هێزتر بكات و ناوچه‌ی نه‌وتی زیاتر له‌و وڵاته كۆنتڕۆڵ بكات.
لەلایێکى ترەوە، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕايگەياند، هێزە سەربازييەکەی ئەمريکا پێکهاتون لە کاروانیکی ١٩ بارهەڵگر کە ١٣یان شاحینەی هەڵگری کەل و پەلی لۆجستی و سەربازیین و پێنج زرێپۆشی سەربازیش لەگەڵ کاروانەکە بوون بۆ پاراستنیان.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران