فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دیسان بۆردومانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە درێژەی ئوپەراسیۆنەکانی سەر هێزەکانی پەکەکە سنووری دێرەلوک و شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدییان بۆردومان کرد.
کوردپرێس:
ماڵپەڕی شارپرێس رایگەیاند، پێشنیوەڕۆى ڕۆژی هەینى 3ی تەمووزی 2020 فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى دێرەلوک و شیلادزێی سەر بە قەزاکەیان بۆردومان کردوە.
شارپرێس ئاماژەى بەوەش کردووە کە بۆردومانەکە نزیک چەند گوندو باخ و باخاتى هاوڵاتیان بووە، تائێستا نازانرێت زیانەکانى چییە بووە.
سوپای تورکیا لە مانگى رابردووەوە ئۆپەراسیۆنێکى بۆ سەر خاکى هەرێمى کوردستان دەست پێکردووە بەبیانووى لێدان لە بنکە و بارەگاکانى پەکەکە، بەڵام چەند بنکەیێکى نوێی سەربازى جێگیرى لەناو خاکى هەرێمدا دروست کردووە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران