شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-02 13:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

٢٤٥ خێزانی ئاوارە گەڕانەوە شنگال

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری نەینەوا گەڕانەوەی ٢٤٥ خێزانی ئاوارەی بۆ شارۆچکەی شنگال ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند نزیکەی ٢٤٥ خێزان پاش زیاتر لە پێنج ساڵ لە ئاوارەیی گەڕانەوە بۆ شنگال.

نەجم جبوری ڕوونیشی کردەوە کە ئەو خێزانانە لە گەڕەکەکانی شەهیدان، رەوش و هەڵات و نەسر و ناوەندی شارەدێی سنونێ و چیای شنگال و چەند ناوچەیێکی دیکە نیشتەجێ بوون.

بە هۆی پەلامارەکەی ئابی ٢٠١٤ی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شنگال، هەزاران خێزانی ئێزدی ئاوارە بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە