شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-02 09:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کارمەندانی هاتوچۆ لەسلێمانى خۆپیشاندانیان دەست پێکرد 

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی پێنج شەممە 2ی جوولای 2020 هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو بەشێک لەکارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە مووچەی فەمانبەران لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی گردبوونەوەیان دەست پێکرد.

کوردپرێس:

لە چەند ڕۆژی ڕابردوووەوە خۆپیشاندانی ناڕەزاییی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ناوبەناو دژی یاسای مووچە و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بەڕێوە دەچوو و ڕۆژی پێنج شەممە 2ی جوولای 2020 هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو بەشێک لەکارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی گردبوونەوەیان دەست پێکرد.

کارمەندانی هاتوچۆ لەو گردبوونەوەیەدا داوادەکەن، موچەکانیان لێ نەبڕن و بەتەواوی لەکاتی خۆیدا پێیان بدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ چوار شەممە عەمید فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند، “هەموو هەوڵێکمانداوە لە پێنج شەممەوە پۆلیسی هاتووچۆ بکەونەوە کارکردن و ڕای وەزارەتی ناوخۆش وایە، کە بچنەوە سەر کارەکانیان بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە