شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-01 16:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 51 هەزار و 524 تووشبوو

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاشكرای كرد لەو وڵاتە له‌ دوێنێوه‌ دوو هەزار و 415 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو هەزار و 507 کەس چاک بوونەتەوە، دوو هەزار و 415 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 107 کەسیش گیانیان لەدەست داوه‌.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌: کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 51 هەزار و 524 تووشبوو، هەروەها ژمارەی چارەسەرکراونیش بۆ 26 هەزار و 207 کەس بەرز بووەوە.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان، وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ده‌ڵێت: 39 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاک بوونەوە و له‌ هه‌ولێریش 49 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە