شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-01 12:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا دەستی بەسەر 21 گوندی هەرێمی کوردستاندا گرتووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی ناوچەیی لە قەزای زاخۆ رایگەیاندووە سوپای تورکیا لەمیانی ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی پڵنگ، کە لە ١٧ی حوزەیران بۆ سەر ناوچەکانی قەزای زاخۆ لەپارێزگای دهۆک دەستیپێکردووە دەستیان بەسەر ٢١ گوندی ناوچەکەدا گرتووە.

کوردپرێس: لەو بارەیەوە زرێڤان مووسا بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتوویەتی: هێشتا روون نییە هێزەکانی سوپای تورکیا بەقووڵایی چەند هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام ئەو ناوچانەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنی تێدا بەڕێوە دەبن ژمارەیێکی زۆر گوندی تێدایە .

بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکاری باسی لەوە کردووە ژمارەی ئەو گوندانەی کەوتوونەتە ژێر دەستی هێزەکانی تورکیا ٢١ گوندن، کە زۆرینەی خەڵکەکەی بەهۆی شەڕ و بەیەکدادانەکانەوە چۆڵیان کردووە، بەڵام ژمارەیێکی کەمیان ئامادە نەبوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و لەشوێنی خۆیان ماونەتەوە .

ناوبراو روونیشی کردووەتەوە، کە لەگەڵ ئەوەی شەڕ و بۆردوومانەکان نزیکن لەو گوندانەوە، بەڵام تائێستا لە سنووری ناحیەکەیاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زەروەر و زیانێکی ماددی گەورە بە ناوچەکە کەوتووە.

ئێستا لە ناوچەکانی حەفتانین و خواکورک بەدرێژایی 300 کیلۆمەتر، شەڕ لەنێوان هیزە تایبەتییەکانی تورکیا و پەکەکە بەردەوامە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە