شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-30 12:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی عێراق: بەردەوام‌بوونی ئەم دۆخەی سووریا مەترسی لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دروست دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەی برۆکسێل تایبەت بە ئایندەی سووریا پشتگیریی عێراقی بۆ یەکپارچەییی خاکی سووریا دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە کە بەردەوام‌بوونی کێشەکانی سووریا هەڕەشەیە دژی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.

کوردپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەشداریی کردووە لە کۆنگرەی چوارەمی برۆکسل کە تایبەتە بە پشتیوانی لە داهاتووی سووریا و رایگەیاندووە، عێراق لەگەڵ ئەوەدایە پارێزگاری لە یەکێتیی خاکی سووریا بکرێت و کێشەکانی ئەو وڵاتەش لە رێگەی گفتوگۆی سیاسییەوە چارەسەر بکرێن.

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەغدا دەخوازێت سەرجەم کێشەکانی سووریا لە رێگەی گفتوگۆی سیاسییەوە چارەسەربکرێن و وڵاتانیش بەبێ جیاوازیکردن لە نێوان داعش و رێکخراوە توندڕەوکانی دیکەدا لە بەرەنگاربونەوەیان بەردەوام بن، دەشڵێت، لە ئێستادا عێراق پێشوازی لە 260 هەزار ئاوارەی سووری کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێویستە هەموان بەرەنگاری رێکخراوە تیرۆرستییەکان ببنەوە و جیاوازی لە نێوان و رێکخراوی داعش و رێکخراوێکی دیکەی توندڕەودا نەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر حکوومەتی سووریا کاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵک، دۆخی تەندروستی و ئابووری گەلی سووریا داناوە".

وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لەوەش کردوە، بەردەوامیی دۆخی ئێستای سووریا مەترسی لەسەر ئاسایشی عێراق دروست دەکات و دەبێتە دەرفەتێک بۆ "پەڕینەوەی هەزاران تیرۆرست و شەڕکەری بیانی بۆ ناو خاکی عێراق".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە