شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-29 05:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕەخنە لە بێدەنگیی ئەمریکا لەمەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەگیردرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ژمارەیێک لە سیاسەتوان و چالاکانی بیانی ڕەخنە لە بێدەنگیی ئەمریکا دەگرن لەمەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانیدا دژ بە گرووپە کوردییەکان لە عێراق و سووریا، هەفتەی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی و زەوینیی نوێی لە خاکی هەرێمی کوردستان دەست پێکرد. حکوومەتی تورکیا ڕایگەیاندووە ئەو هێرشانەی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا واتا پەکەکە دەست پێکردووە.

سێس فرانتزمەن، شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یادداشتێکدا لەبارەی هێرشەکانی تورکیا لە خاکی عێراق هۆشداری دەدات کە ئەو هێرشانە گرژیی زیاتر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درویت دەکات و هەروەها دوو بەرەکیی لەنێو پارتەکانی هەرێمی کوردستان دەرئەنجامی دیکەی ئەو هێرشانەیە.

ناوبراو ئاماژە بەمەش دەکات کە سیاسەتەکانی ئەمریکا لەبارەی تورکیاوە پەیڕەوی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەیە و بۆیەش بەرپرسانی ئەمریکی لەبارەی ئەو هێرشانەی تورکیا بێدەنگن.

ریک سێنترۆم سیناتۆری پێشووی کۆماریخواز-یش ڕەخنە لە بێدەنگیی حکوومەتەکەی ترەمپ هەمبەر هێرشەکانی تورکیا دەگرێت.

تونی پرکینز سەرۆکی پەیمانگای توێژینەوەی بنەماڵە لە ئەمریکا ڕەخنە لە درێژەی ئەو هێرشانە لە لایەن تورکیاوە دەگرێت و هۆشداری دەدات کە زۆر نیگەرانە لە بێدەنگیی ئەمریکا لەمەر ئەو هێرشانەی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

سێس فرانتزمەن هەروەها ئاماژە بەم باتەدەکات کە هێرشەکانی تورکیا لەنێو خاکی عێراق تەنانەت ڕەخنەی توندی وڵاتانی عەرەبیی لێکەوتووەتەوە بەڵام ئەمریکا کە خۆی بە هاوپەیمانی کوردەکان دەزانێت لەمبارەوە بێدەنگە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە