شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-27 09:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

له‌ هێرشێكى هاوپه‌یمانان 8 چه‌كدارى داعش كوژران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ هێرشێكى ئاسمانیى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ زنجیره‌ چیای خانوكه‌ى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، 8 چه‌كدارى رێكخراوى داعش كوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منیى عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان زنجیره‌یێک هێرشیان بۆ سه‌ر چه‌ند مۆڵگه‌یێكى چه‌كدارانى رێكخراوى داعش له‌ زنجیره‌ چیاى خانوكه‌ ئه‌نجام داوه‌.

لە بەیاننامەکەدا روونیش كراوه‌ته‌وه‌، له‌ هێرشه‌كه‌دا 8 چه‌كدارى رێكخراوى داعش كوژراون و 14 مۆڵگه‌شیان له ‌ناوچه‌كه‌ وێران كراون.

هه‌روه‌ها ته‌ئكید كراوه‌ته‌وه‌، دواى هێرشه‌كه‌ هێزێكى تایبه‌ت ناوچه‌كه‌یان كێوماڵ كردوه‌ و چونه‌ته‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و مۆڵگه‌ و تونێلانه‌ى له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه‌ وێران كراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە