شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-25 02:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

24 قوربانی و 1492 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 24 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەست داوە و بەوەش دوایین ژمارەی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 5 هەزار و 25 کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشەمە 25ی حوزەیرانی 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە توویتەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ 1 هەزار و 492 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 191 هەزار و 657 کەس.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 24 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 5 ھەزار و 25 کەس.

ھەر بەپێی داتاکان لە تورکیا، کۆی تاقیکردنەوەکانی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتۆتە نزیک 3 ملوێن کەیسی تاقی کردنەوە و دیسان ژمارەی ئەو کەسانەی لە نەخۆشییەکە چاک بوونەتەوە زیاترە لە ژمارەی تووشبووان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە