نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان هۆشداری دەدات لەبارەی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لە عێراق
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بلاسخارت لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا لەگەڵ حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستیی عێراق و ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق وتی: "پێویستە پابەند بین بە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر هەموو ئاستەكان، بەشێوەیێكی سەرەكییش لەرێگەی رێوشوێنە تاكەكەسیەكان بۆ هەر تاكێكمان".
ناوبراو وتیشی "ستایشی كاری جدی و ئازایانەی زۆر و ئەو قوربانیدانەی كارمەندانی بواری تەندروستی دەكەین، كە بە ژیانیان هاوكاری دەكەن لە پاراستنی رۆحی عێراقییەكان لە سەردەمی پەتای كۆرۆنادا، بە درێژایی كات دەسەڵاتدارانی تەندروستیی ناوخۆیی و هەرێمیی و هاوڕێیان و هاوبەشانی عێراق هۆشداریان داوە لە بە هەندوەرنەگرتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چوونكە باجەكەی قورس دەبێت".
تەئكیدیشی كردوەتەوە، كە ناتوانن زیادەڕەوی بكەن لە مەترسی بارودۆخەكە، بەڵام ترس و زانیاری نادروست مەترسییەكان كەم ناكەنەوە، بۆیە پێویستە هەموان بە ئازایانە بەرهەڵستی بكەن و زانیاری دروست و ئامۆژگاری و شێوازی كۆنترۆڵ كردنی بەكۆمەڵ بڵاو بكەنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران