شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-24 04:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا تۆپبارانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند لە ئوپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر هێزەکانی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا تۆپبارانی ناوچەی "زاب و ئاواشین-بازیان"یان کردووە.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 24ی حوزەیرانی 2020 وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند ئوپەراسیۆنی دژ بە هێزەکانی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لە دوایین ئوپەراسیۆندا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا تۆپبارانی ناوچەی "زاب و ئاواشین-بازیان"یان کردووە.

لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا نووسراوە لەو ناوچەیەی تۆپباران کراوە 6 هێزی پەکەکە بینراون و هەر 6 کەسەکە لە بۆردومانەکەدا کوژران.

ئوپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە هێزی زەمینیی تورکیا بە بیانووی شەڕی دژ بە پەکەکە لە چەند ناووچەیێکی هەرێمی کوردستان جێگیر کراوە و سەرقاڵی ئوپەراسیۆنی زەمینی بۆ سەر پەکەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە