شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-24 03:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کلچدار ئوغڵوو: سەرباری ئەوەی 4 جار حوکمی ئازادیی دەمیرتاش دەرکراوە ئێستاش لە زیندانە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە لێدانێکدا ڕەخنە لە دەسەڵاتی تورکیا گرتووە کە سەباری ئەوەی 4 جار حوکمی ئازادیی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەرکراوە بەڵام ئێستاش لە زیندانە و حوکمەکان جێەجێ ناکرێن.

کوردپرێس:

کەماڵ کلچدار ئوغڵوو سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا (CHP) لە لێدوانێکدا ڕەخنەی توندی لە سیستەمی حکومڕانی و دەسەڵاتی داد گرتووە و دەڵێت سەرباری ئەوەی لە چوار دادگای جیاجیای تورکیا حوکمی ببێتاوانی و ئازادی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) دەرکراوە بەڵام ئێستاش ناوبراو ئازاد نەکراوە و بەنایاسایی لە زیندان ماوەتەوە.

سەرۆکی جەهەپە گوتیشی ئەگەر دەسەڵات و سیستەمی حکومڕانی هەوڵ ئەدات بە هەر شێوازێک بووبێت ڕێگری لە ئازادکردنی دەمیرتاش بکات بەڵام پێویستە ڕێز لە یاسا بگیرێت و تا ئەم ڕادەیە ستەم لە دادپەروەری و عەدالەت نەکرێت. ئەگەر بێتاوانە و حوکمی ئازادیی دەرکراوە بۆ ئەبێ جێبەجێی نەکەن؟

کلچدار ئوغڵو زیادی کرد: ئێمە سکاڵا لە سەر سیستەمی دادی تورکیا تۆمار دەکەین بەڵام دیارە لە هەمان دەسەڵاتیشدا دادوەری باش و پێبەند بە یاسا هەن.

شایانی باسە تا ئەم کاتە حوکمی بێتاوانی لە لایەن چوار دادگای تورکیاوە بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە دەرکراوە کە بە چەند تۆمەتێک لە زیندانی ئیدیرنەی تورکیایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە