سێ هاووڵاتیی کۆبانێ لە تۆپبارانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەهید کران
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی گوندی "هلینچە"ی سەر بە کۆبانێیان کردووە و لەو بۆردومانەشدا سێ هاووڵاتیی مەدەنیی کۆبانێ شەهید کران.
کوردپرێس:
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەست کەوتوون چەند فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بومبهاوێژی سوپای تورکیا بۆردومانی گوندی "هلینچەی"ی سەر بە کۆبانێیان کردووە و لەو بۆردومانەشدا سێ هاووڵاتیی گوندەکە شەهید کراون.
ئاژانسی هەواڵی Mezopotamya نووسیویەتی بۆمبهاوێژە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا لە تۆپبارانی گوندەکەدا سێ هاووڵاتییان شەهید کردووە کە هەر سێ قوربانییەکە ژنن.
شایانی باسە زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە یەک لە قوربانیانی ئەو تۆپبارانە "زەهرا برکل" بووە کە بەرپرسی هەماهەنگیی ناوچەی فوراتی کۆنگرەی ژنانی "ستار" بووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران