سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆ بوویەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف كرد.
کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشەمە 27ی نیسانی 2021، وەزیری دەرەوەی ئێران پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعوود بارزانی، لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دیداری کرد.
تا ئەم کاتە لەبارەی وردەکاریی کۆبوونەکەوە زانیاری بڵاو نەکراوەتەوە.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم پێشوازیی لێكرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، دوێنێ به سه‌ردانێك گه‌یشتبووه به‌غدا و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق كۆبوویه‌وه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران