وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ مەسعوود بارزانی دیداری کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی ئێران پاش ئەوەی گەیشتە هەولێر، لە یەکەم دیداری فەرمیدا لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بوویەوە.
کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشەمە 27ی نیسانی 2021، مه‌سعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و شاندی یاوه‌ری كرد.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئەمڕۆ له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی و ژماره‌یێک له به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم پێشوازی لێكرا.
تا ئەم کاتە وردەکاریی دیداری نێوان زەریف و بارزانی بڵاو نەکراوەتەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، دوێنێ به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق كۆ بوویه‌وه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران