شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-01 13:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی ئەنەکەسە: قۆناغی دووهەمی دانووستانی کوردەکانی سووریا قۆناغێکی دژوارە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- نشات زازا ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی ئەنەکەسە لە لێدوانێکدا وتوویەتی قۆناغی دووهەمی دانووستانەکانی ENKS – PYD قۆناغێکی سەخت و هەستیار دەبێت.

کوردپرێس:

نشات زازا ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیی ئەنەکەسە لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە پڕۆسەی دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا کردووە و دەڵێت قۆناغی یەکەمی دانووستانەکان تایبەت بوو بە کاروباری سیاسی و ڕێککەوتن لە سەر خاڵە سیاسییەکان و دەتوانین بڵێین تا ڕادەیێکی باش لێکگەیشتن لەو بارەیەوە هەیە.

نشات زازا ئەوەشی زیاد کرد کە قۆناغی دووهەمی دانووستانە کوردییەکان تایبەتە بە کاروباری ئیداری و سەربازی و پێشبینی دەکرێت ئەو قۆناغە سەختتر بێت و ڕێککەوتن لە سەر بابەتی ئیداری و سەربازی پێویستی بە گفتوگۆ و دانیشتنی زیاتر هەیە.

ناوبراو گوتیشی بۆ ڕێککەوتن لە سەر خاڵە سەربازی و ئیدارییەکان پێویستە هەر دوو لا تەنەزول بۆ یەکتر بکەن و تەحەمولی لایەنی بەرانبەریان بکەن.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندیی ئەنەکەسە ڕوونیشی کردەوە کە لەبارەی خاڵە سەربازی و ئیدارییەکانەوە دەگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان و دانیشتنەکانی دهۆک.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە