بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە دوو هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنووریی بادینان دوو هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان کوژران.
کوردپرێس: ئاژانسی ڕۆژنیووز بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠، جارێکیتر فڕۆکەکانی تورکیا هەرێمی کوردستان-یان بۆردوومان کردووەوە بەوهۆیەوە دوو هاوڵاتی لە گوندی هتنێ، نزیک چیای کوڕەژارۆ'ی سەربە شاردەێی شیلادزێ لە پارێزگای دهۆک گیانیان سپارد.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان بۆ ڕۆژنیوز، هەردوو قوربانییەکە کوڕ و باوکن و دانیشتووی شارەدێی دێرەلووک'ـن کە چەند کیلۆمەترێک لە شوێنی بۆردوومانەکەوە دوورە، هەروەها کەسێکیش بریندار بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران