توندوتیژی هەمبەر خۆپیشاندەرانی دهۆک پێشێل کردنی مافە دەستوور و مرۆیەکانە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسيۆنی گۆڕان، به توندی ئیدانه‌ی به‌کارهێنانی هێز و گرتن و راوه‌دونان دژ به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له دهۆک دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیێکدا، داوا له هه‌موو رێکخراوه‌کانی بواری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات که فشار بکه‌ن بۆ کۆتایی هێنان به پێشێل کردنی مافه ده‌ستووری و مرۆییه‌کانی هاونیشتیمانیان له هه‌رێمی کوردستان.
هەروەها گۆڕان داوا دەکات به‌غدا و هه‌ولێر به زووترین کات کێشه‌کانیان سه‌باره‌ت به نه‌وت و مووچه چاره‌سه‌ر بکه‌ن، چیتر هاوڵاتیانی هه‌رێم باجی ململانێ سیاسییه‌کانی نێوان هه‌رێم و حکوومه‌تی فیدراڵی و گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌ده‌ن.
فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند: بەوردیی چاودێریی و بەدواداچوون بۆ دۆخەکە دەکەین و دەستبەردرای خەڵکی دهۆک و سەرجەم ناوچکان و هاوڵاتیان نابین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران