شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-17 07:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شەڕە تەقە لەنێوان گرووپێکی دژبە ئێران لە هەرێمی کوردستان ڕوویدا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە چیاکانی دۆڵی روستی باڵەکایەتی و لەنێو کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بووتە شەڕ و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندارە.

کوردپرێس: تۆڕی میدیایی رووداو بڵاوی کردەوە "لە چیاکانی دۆڵی روستی باڵەکایەتی شەڕ لەنێوان دوو باڵی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ڕوویداوە کەسێک تەقەی کردووە و بەهۆیەوە چەکدارێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.

پەیامنێری رووداو رایگەیاند، رووداوەکە کاژێر 11:00ی شەو لە ئەنجامی دەمەقاڵێیێک روویداوە و چەکدارێک تەقەی کردووە و یەکێک گیانی لەدەست داوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە. بریندارەکە چارەسەری بۆ کراوە و تەرمی کوژراوەکەش دەهێنرێتە پزیشکی دادی لە سۆران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە