شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-17 06:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

رێواز فایەق هەڵوێستی خۆی لەبارەی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی هەرێم راگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند کوردستانیان لە هەمووان توڕەن، ناڕەزایەتیەکانیان سنوور ناناسێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی: "‏کوردستانیان لە هەموومان تووڕەن، ناڕەزایەتیەکانیان سنوور ناناسێت، ئەوان لە دهۆک بن یان هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە، هەڵگری خەمێکی هاوبەشن، بە ئاسانی یەکتر ئەدۆزنەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، لێگەڕێن با ئازادانە گوزارشت لە خۆیان بکەن، ئەرکی دەسەڵاتی سیاسیە گوێڕادێریان بێت و وەڵامی ئەرێنی بۆ داواکانیان هەبێت.

ئەو وتانەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە خۆپیشاندانی ناڕەزایی مامۆستایان و مووچەخۆرانی لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەچوو، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبیانووی نەبوونی مۆڵەت ژمارەیێک لە چالاکوانان، بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە و رۆژنامەنووسان دەستگیرکران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە