شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-16 12:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاگر گرتنی کۆگایێکی سووتەمەنی لە هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە هەولێر ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی سووتەمەنی کەوتەوە و بەھۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەش کەسێک، کە خەڵکی بەردەڕەشە گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانیی ئەمڕۆ ئاگڕ لە کۆگایێکی سووتەمەنی لەسەر رێگەی مەخموور - ھەولێر کەوتەوە کە بەنزینخانەیێکیشی لە تەنیشتدایە، بەو ھۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەست داوە.

لەو بارەیەوە وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی ھەولێر ، سەرکەوت کارەش وتی: ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی سووتەمەنی کەوتەوە، تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنترۆڵی ئاگرەکەن.

سەبارەت بە زیانەکان ناوبراو وتی: بەھۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە کەسێک، کە خەڵکی بەردەڕەشە گیانی لەدەست داوە، چەند تانکەر و ژمارەیێک عەمباریش سووتاون.

وتەبێژی بەرگریی شارستانی ھەولێر باسی لەوەش کرد،تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رێگریان کردووە لەوەی، کە ئاگرەکە مەترسی بۆ سەر دەوروبەری کۆگایەکە ھەبێت و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە