شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-15 07:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەلاحەدین دەمیرتاش نامەیێک ئاراستەی شوان پەروەر دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی HDP لە نامەیێکدا سوپاسی هونەرمەندی بەناوبانگی کورد دەکات بەبۆنەی هەوڵەکانیەوە بۆ یەکخستنی کوردەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمورکراتیکی گەلان HDP لە زیندانی ئەدیرنەوە نامەیێک ئاراستەی شوان پەروەر هونەرمەندی بەناوبانگی کورد دەکات و ڕێز لە هەوڵەکانی دەگرێت بۆ یەکڕیزی و یەکخستنی کورد.

دەمیرتاش لە نامەکەدا وێڕای ڕێزگرتن لە هەنگاوەکانی شوان پەروەر لە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەدا، داوا لە دیکەی هونەرمەندان دەکات بۆ یەکڕیزیی کوردەکان هەوڵبدەن.

لە نامەکەی دەمیرتاشدا هاتووە: «بڕوام وایە ئەم پڕۆسە دژوارە بە ڕۆحی یەکێتی و یەکڕیزی تێدەپەڕێت. سوپاسی تۆ؛ هونەرمەندی بەڕێز دەکەم بەبۆنەی هەڵمەتەکانت بۆ یەکگرتنی کوردەکان. هیوادارم ئەو هەڵمەتە ماندوونەناسانەتان درێژەی هەبێت. لە ڕێگای ئێوەوە سڵاوی هەموو هونەرمەندان دەکەم و بەهیوای دیدار لە ئایندەیێکی ئازاددا».

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە