شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-15 06:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆچارەسەر کردنی قەیرانی سووریا، ENKS جەخت لە یەکڕیزیی نێوان خەڵکی سووریا دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا بە دەر کردنی بەیاننامەیێک ڕایگەیاند بۆ دامەزراندنی سووریایێکی دیموکرات و چارەکردنی قەیرانەکانی وڵات پێویستە کوردەکانی سووریا و خەڵکی دیکەی ئەو وڵاتە یەکبگرنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی نیشتمانی کوردانی سووریا (ENKS) لە بەیاننامەیێکدا ئاماژە بە چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە سووریا دەکات و ڕایدەگەیێنێت: ئەنجومەنەکە بەمەبەستی یەکڕیزیی نێوماڵی کورد و چارەسەر کردنی کێشەی کورد کۆبوونەوەیێکی لە 12ی مەی بەڕێوەبرد. حکوومەتی ناوەندی هێشتا بژاردەی سەربازی بە چارەسەر دەزانێت بۆیە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت بۆ دەستپێکردنی چارەسەری سیاسی قەیرانەکان دەبێت گوشار بخاتە سەر حکوومەتی ناوەندیی سووریا.

ئاژانسی KRDnews زانیاری زیاتر لەبارەی بەیاننامەکەی ئەنەکەسە بڵاو دەکاتەوە و دەنووسێت لە بەیاننامەکەدا هاتووە: «کوردەکان و دیکەی خەڵکی سووریا بۆ دامەزراندنی سووریایێکی دیموکرات دەبێت یەکبگرن. هەروەها سوپاسی هەوڵەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان دەکات بەبۆنەی هەڵمەتەکانیانەوە بۆ یەکڕیزیی کوردانی سووریا».

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژەی بە دۆخی عەفرین دەدرێت و هاتووە: ENKS کرداری گرووپە چەکدارەکان لە عەفرین وەکوو پێشێل کردنی مافی مرۆڤ، چەپاوکردنی سامانی خەڵک، توندوتویژی و ڕفاندنی خەڵک ئیدانە دەکات و داوای سزادانی، ئەنجامدەرانی تاوانەکانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە