شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-15 05:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا 4 هەزار کەسی تێپەڕاند

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 55 حاڵەتی مردن بە هۆی کرۆنا لەو وڵاتە تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 4هەزار و 7حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکیدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە لەو وڵاتە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 55 هاووڵاتیی تورکیا بە هۆی کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و 1 هەزار و 635 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون و بەم پێیەش کۆی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 4هەزار و 7حاڵەت و کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 144 هەزار و 749 کەس.

وەزیری تەندروستی تورکیا ئەوەشی ئاشکرا کرد کۆی ئەو کەسانەی لە پەتاکە چاک بوونەتەوە لە بەرز بوونەوەدایە و ئاماری ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون ڕووی لە دابەزینە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە