شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-14 17:18 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەحموود ئاڵنئاک: بەبۆنەی ئەندێشە و هزرمەوە لێپێچینەوەم لێکرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ئەو تۆمەتانەی خرابوونە پاڵ مەحموود ئاڵنئاک نووسەر و پارێزەر و سیاسەتڤانی کوردی کوردستانی تورکیا، بەسەریدا ساخنەبوونەوە، بۆیە دادگا بڕیاری ئازادکردنی دا.

کوردپرێس: ڕۆژی چوارشەممە 13ی مایسی 2020 لە یەکەمین دانیشتنی دادگایی کردنیدا لە دادگای سزا قورسەکانی قەرس، مەحموود ئاڵنئاک ئازاد کرا، ناوبراو ئاماژە بەو سکاڵانامە 300 لاپەڕەییە دەکات کە داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا لەدژی ئامادەی کردبوو و دەڵێت تەنها پێکەنیم. من بەبۆنەی ئەندێشە و هزرمەوە لێپێچینەوەم لەگەڵدا کرا.

ئاڵنئاک لە 17ی شوباتی 2020 بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان و تێکدانی یەکێتیی دەوڵەت و یەکپارچەیی خاکی وڵات دەستگیرکرابوو. دواتر 22ەمین دادگای سزا قورسەکانی ئیستەنبووڵ بەهۆی لێدوان و کتێبەکانی و گوتارە رەخنە ئامێزەکانییەوە، پەراوی لەسەر مەحموود ئاڵنئاک کردەوە و لەلایەن دووەمین دادگای سزا قورسەکانی قەرسیشەوە پەسند کرا.

لەو سکاڵانامەیەدا کە لەبارەی ئاڵنئاک ئامادە کرابوو، داوای زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەکرا. یەکێک لەو تۆمەتانەی بەهۆیەوە داوای زیندانی هەتاهەتایی بۆ ئاڵنئاک دەکرا ناردنی نووسراوێکە لەبارەی زمانی کوردی بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان کە تێیدا داوا دەکات زمانی کوردی لە تورکیا بکرێتە زمانێکی فەرمی.

هەروەها دوای ئەوەی هەردوو کتێبەکەی بە ناونیشانەکانی "محەممەد تونج و بێکەس" قەدەخە کران، سەرجەم بابەتەکانی ئەو دوو کتێبە بە تاوان هەژمار کران.

مەحموود ئاڵنئاک لە ساڵی 1952 لە شارۆچکەی دووگۆر سەر بە پارێزگای قەرس لە دایکبووە. 10 کتێبی چاپکراوی هەن، ساڵی 1987 لەسەر لیستی پارتی سۆسیالدیموکراتی گەل (سەهەپە) بووە پەرلەمانتار، ساڵی 1991 لەسەر لیستی پارتی رەنجی گەل-هەپ کە پارتێکی کوردی بوو لە بازنەی شرناخ جارێکی دیکە هەڵبژێردرایە و تائێستا 10 جار زیندانی کراوە.

بەشار ئاڵنئاک پاڕێزەر و کوڕی مەحموود ئاڵنئاک لەوبارەی ئازاد کردنی باوکیەوە تویتێکی کردووە و دەڵێت: "باوکم ئازاد کرا، نەخشە لە سەرجەم گیراوە سیاسییەکان بێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە