هەولێر: مانگه‌کانی داهاتوو مووچه‌ی فەرمانبەران به‌گوێره‌ی داهاتی حکوومەت رێکده‌خرێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند هه‌رچی داهاتێکیان له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆ مووچه ته‌رخانی ده‌که‌ن و مانگه‌کانی داهاتوو مووچه به‌گوێره‌ی داهات رێکده‌خرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌وانیدا جووتیار عادل، وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند: ئێستا دۆخی هه‌رێم وه‌ک پێش سه‌رهه‌ڵدانی کۆرۆنا نییه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که پێشتر هه‌بوو ئێستا نه‌ماوه، هه‌رچی داهاتێک له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆ مووچه ته‌رخانی ده‌که‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد: "ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت ده‌یکه‌ن پێش جه‌ژن مووچه‌ی مانگی یه‌کی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بکرێت".
جوتیار عادل روونیشی کرده‌وه: دابەزینی نرخی نەوت وایکردووە داهات زۆر کەم ببێتەوە و کورت هێنانێکی زۆر لە داهاتی هەرێمی کوردستاندا هەیە، لە مانگەکانی داهاتوودا مووچە بەگوێرەی داهات رێکدەخەینەوە. هەر داهاتێکیش لەبەردەستماندا بێت بۆ مووچە تەرخانی دەکەین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران