شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-13 09:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوا دەکەن ئاسانکاری بۆ یارمەتیدانی کوردەکانی سووریا بکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- چوار نوێنەری باڵای ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە نامەیێکدا داوایان لە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کردووە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئاسانکاری کردن لەمەڕ یارمەتیدانی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا لە باکووری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند مایکڵ مەک کاڵ و ئێلیۆت ئەنگڵ دوو نوێنەری بەرجەستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەگەڵ جێم ڕیش و باب مەنەندز دوو نوێنەری باڵای ئەنجومەنی پیرانی ئەو وڵاتە داوایان لە مایک پەمپیۆ وەزیری دەرەوە کردووە دەروازەی سنووری یەعروبیە لە نێوان عێراق و سووریا بکەنەوە.

ئەو چوار نوێنەرە لە نامەکەیاندا بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکایان وتووە دەروازەی سنووری یەعروبیە بە دەنگی چین و ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان داخرا بەڵام پێویستە ئەمریکا ئەو دەروازەیە بکاتەوە لەبەر ئەوەی دەروازەی ناردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ کوردستانی سووریا و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردی ئەو وڵاتەیە.

چوار نوێنەرەکە داوایان کردووە ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکانی دەسەڵاتی ڤیتۆکردنی بڕیارەکە بەکار بهێنێت چوونکە کەلوپەل و جیهازی پزیشکی و تەندروستی لە سووریا کەمە بۆیە لانی کەم بۆ یەک ساڵ پێویستە دەروازەی یەعروبیە بکرێتەوە بۆ ئەوەی لە قۆناغی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا یارمەتیی پزیشکی و تەندروستی بگاتە دەستی هاووڵاتییانی سووری و بەتایبەتی کوردەکانی ئەو وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە