شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-11 05:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 138 هەزار و 657 حاڵەت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 542 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە تورکیا گەیشتە 138657 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکیدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە لەو وڵاتە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 47 هاووڵاتیی تورکیا بە هۆی کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و هەروەها 1542 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

ناوبراو زیادی کرد: بەمەش کۆی گشتیی قوربانیانی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 3 هەزار و 786 کەس.

وەزیری تەندروستیی تورکیا ئەوەشی ئاشکرا کرد کۆی ئەو کەسانەی لە پەتاکە چاک بوونەتەوە دەگاتە 92 هەزار و 691 کەس.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە