شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-10 08:46 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئامانجی هاوپەیمانان هاوكاریی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش راگەیاند یەکێک لە ئامانجەکانی ھاوپەیمانی دروست کردنی ھاوپەیمانی و ھاوکاری نێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایڵز کانگینز، گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە تەلەفیزیۆنی K24ی ڕاگەیاند: بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش یەکێک لە ئامانجەکانی ھاوپەیمانی دروست کردنی ھاوپەیمانی و ھاوکاری نێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکانە.

سەبارەت بە مانەوە، یان چوونە دەرەوەی ئەمەریکا لە عێراق و داھاتووی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاگینز دەڵێ "ھاوپەیمانیەکە تەنیا ئەمەریکای تێدا نییە، بەڵکوو چەندین وڵاتی دیکەشی تێدایە و لە عێراقیش دەمێننەوە".

مایڵز کانگینز، گوتیشی: "ساڵی 2014 ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بنکەیێکی لە ھەولێر و لە بەغداش ھەبوو، لە ھەولێرەوە گفتوگۆ و ھەماھەنگی لەگەڵ پێشمەرگە دەکرا و لە بەغداشەوە لەگەڵ ھێزە عێراقیەکان. پێکەوە پێشمەرگە و دژە تیرۆری عێراق بەنداوی مووسڵیان کۆنترۆڵ کردەوە. پێشمەرگە چەندین ئۆپەراسیۆنی دیکەی ھاوبەشیان لەگەڵ ھێزەکانی حکوومەتی فیدراڵی ئەنجامداون و خەڵکیان لە دەستی تیرۆری داعش رزگار کردووە.

ناوبراو زیادی کرد بوونی ئەم جۆرە ھەماھەنگی و ھاوکارییەی نێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان یەکێکە لە ئامانجەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش. ھەفتەی رابردووش، گوێمان لێبوو بەرپرسانی عێراق بە ئاشکرا گوتیان دەمانەوێت ھەمانگی لە نێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکاندا ھەبێت.

گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش گوتیشی: "ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر بانگھێشت و داوای حکوومەت لە عێراق دەمێنێتەوە، ھاوکاری پێشمەرگە و زێرەڤانی و سوپای عێراق و ھەموو ھێزە ئەمنییەکان دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی یەکجارەکی داعش".

مایڵز کانگینز گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش راشیگەیاند: لەسەر داوای وەزارەتی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان، راھێنانەکان بە ھۆی مەترسی کۆرۆنا راوەستان، ئێستا لە گفتوگۆداین بۆ دەستپێکردنەوەیان.

گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئاماژەی بەوەش دا: "سەبارەت بە دەنگدان بۆ کردنە دەرەوەی ئەمەریکا لە عێراق، ھاوپەیمانی تەنیا ھی ئەمەریکا نییە، بەڵکوو چەندین وڵاتی دیکەی تێدایە و لە چەند رۆژی رابردووش لەسەر داوای ھێزە عێراقییەکان شەش وڵاتی ئەندامی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی پاڵپشتی ھێزە عێراقییەکانیان کردووە لە ئۆپەراسیۆنەکانیاندا، لە دژی داعش".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە