شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-10 08:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەنەکەسە رەتی کردەوە لە هاوپەیمانیی سووری کشابێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەنەکەسە هەموو ئەو راپۆرتە هەواڵیانە بەدرۆ دەخاتەوە، کە باس لەوە دەکەن لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی نێوان ئەوان و بزووتنەوەی جڤاتی دیموکراتیک داوایان لێکرابێت بۆ ئەوەی لە هاوپەیمانی نیشتمانی سووری بەرهەڵستکار بکشێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەماوەی رابردوو هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە، کە گوایە ویلیام روباک نێردەی ئەمەریکا بۆ باکووری رۆژهەڵاتی سووریا داوای لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ئەنەکەسە) کردووە بەوەی لە هاوپەیمانی سووریی سەر بە ئەنقەرە بکشێتەوە و بارەگاکانیان لە تورکیاوە بەرەو سعوودییە یان میسر بگوازنەوە.

لەو بارەیەوە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنەکەسە لە دوو بەیاننامەی جیادا، کە لەسەر پێگەی فەرمی ئەنجومەنەکە بڵاویان کردووەتەوە رەتیان کردووەتەوە هیچ بڕیارێکیان دابێت بۆئەوەی لە هاوپەیمانیی سووریی بکشێنەوە، بەڵکوو جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە لەمرۆژانەدا بەشداری کۆبوونەوەکانی دەستەی گشتی هاوپەیمانییەکە دەکەن .

بەمەبەستی یەکخستنی هەڵویستی لایەنە کوردییەکانی کوردستانی سووریا و لەدوای بانگەوازەکەی مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ ئەو مەبەستە، هەردوو لایەنی تەڤدەم و ئەنەکەسە دەستیان بە گفتوگۆ و دانوستان کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە