شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-09 10:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ساڵح موسلیم: هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان ENKS و PYD واژۆ نەکراوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەڵام ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هێشتا ENKS و PYD لەسەر بابەتە سیاسییەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئێستای ئەو حیزبە لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاشکرای کرد کە چەند کۆبوونەوەیێک بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتانی رۆژئاوا لەنێوان پەیەدە و ئەنەکەسە کراوە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووینەتە رێککەوتنی کۆتایی.

هەروەها ئەمڕۆ لە میدیاکانی پەیەدە و فراتنیوز و میدیاکانی تری نزیک هەسەدە هیچ هەواڵی جۆرە رێککەوتنێکی لەو شێوەیە بڵاونەکراوەتەوە.

ئەو لێدوانەی موسلیم دوای ئەوە دێت کە پێشتر میدیاکان و چەند بەرپرسێکی دیکەی کوردی سووریا بڵاویان کردەوە هەردوو لا لە سەر چەندخاڵێکی گرینگ ڕێککەوتوون بۆ نموونە هەردوولا کۆکن لە سەر گفتوگۆ کردن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی و هەروەهاش لەبارەی لایەنەکانی ئوپوزسیۆن و پێوەندیی کورد لەگەڵ حکوومەتەکانی دەوروبەر و هەروەهاش چارەنووس و ئایندەی کوردستانی سووریا کۆمەڵێک خاڵی دیکەن کە دوو لایەنە کوردییەکە لە سەری کۆکن.

هەروەها پێشتر کاوە عەزیزی بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: ئەوەی گرینگە گفتوگۆ کردن لە سەر چۆنیەتیی ئیدارەکردنی کوردستانی سووریا و شێوەی مامەڵەکردن لەگەڵ هێزە چەکدارەکانە بۆیە گفتوگۆکان لەو بارەیەوە بەردەوامە و لە سەر ئەو مەسەلەیە هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە