شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-09 04:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سکرتێری نەتەوەیەکگرتوەکان پشتیوانی خۆی بۆ حکوومەتەکەی کازمی راگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنتۆنیۆ گۆتریس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانیی خۆی بۆ حکوومەتی نوێی عێراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی دەربڕی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ستیڤان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند: ئەنتۆنیۆ گۆتریس، دەستخۆشیی لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی موستەفا کازمی دەکات.

ئەوەشی خستۆتەڕوو کە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانیی خۆی بۆ حکوومەتی نوێ دەربڕی و داوای ئەنجام دانی چاکسازی ڕاستەقینە دەکات بۆ باشتر کردنی ژیانی خەڵک و پتەو کردنی دامەزراوە دیموکراسیەکان لە عێراق.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گرنگی کارکردنی بۆ بەرژەوەندیی عێراقییەکان دووپات کردەوە ئەویش لە ڕێگای پرۆسەیێکی سیاسی کە ئافرەتان و گەنجان و گشت پێکهاتە جیاکانی عێراق بە پیکهاتە ئیتنی و ئاینییەکان بتوانن بەشدار بن تیایدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە