شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-07 14:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەڵوێستی هەڤاڵ ئەبوبەكر لەبارەی داواكاری سیستەمی لامەركەزی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ھەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی وەڵامی (تۆم ھاید)ی لەبەشی سیاسی كونسوڵخانەی شانشینی بەریتانیا لە ھەرێمی كوردستان لەبارەی پرسی لامەركەزییەتەوە داوەتەوە.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگاری سلێمانی، كە ڕۆژی پێنج شەممە 8ی ئاداری 2020 بڵاوی كردووەتەوە، ڕۆژی ٣/٥/٢٠٢٠، ھەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا وەڵامی چەند پرسیارێكی بەڕێز (تۆم ھاید) لەبارەی پرسی لامەركەزییەتەوە داوەتەوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە لەو پەیوەندییە، پارێزگاری سلێمانی جەختی لەوە كردەوە، كە ھەرێمی كوردستان پێكھاتەیەكی دەستوورییەو مەبەست لە داواكاریی ناسەنتەری ناسەنتەری كارگێڕیی و داراییە نەك سیاسیی و جوگرافیی.

هەروەها رایگەیاندووە، بەمەبەستی باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان و نەهێشتنی ڕۆتین و دروستكردنی دەرفەتی كارو سەرمایەگوزاریی و وەبەرهێنان، لەسەر بنەمای دابەشكردنی دەسەڵاتی داهات بەپێی ئەرك و بەرپرسیارێتییە كارگێڕی و دارایی و ئابوورییەكان ئەو داوایە دەكەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە