یەکەمین پەیامی مستەفا کازمی دوای وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کاتژمێر 1:00ی ئەمشەو، پەرلەمانتارانی عێراق متمانەیان بەخشییە حکوومەتەکەی مستەفا کازمی و سوێندی یاسایی خوارد و وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەستبەکاربوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی یەکەمین پەیامی دوای وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانی عێراق بڵاو کردەوە.
کازمی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: "ئەمرۆ پەرلەمان متمانەى بەخشى بە حکوومەتەکەم. بی راوەستان کاردەکەم بۆ وەدەست هێنانى بڕواى گەلەکەم."
کازمی وتیشی "سوپاسى هەموو ئەو بەرێزانە دەکەم کە پشتگیریان لێمان کرد. هیوادارم هەموو لایەنەکان هاوکاربن لە رووبەرووبوونەوەى ئالنگاریەکان و رێکبکەون لەسەر بەرنامەیێکى نیشتمانى بۆ خزمەت کردنى عێراق."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران