شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-06 16:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داهاتەکانی هەرێمی کوردستان 70% دابەزینی بەخۆوە بینیوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وتەبێزی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت بەهۆی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە داهاتەکانی هەرێم 70% دابەرزینی بەخۆوە بینیوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی ئەلمانیتۆری ئەمریکی-ی وتووە هەولێر ڕووبەڕووی دابەزینی کەم وێنەی نرخی نەوت بووەتەوە بۆیەش دوای پشکی خۆی لە بوودجەی عێراق کەوتووە.

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت بڕینی بوودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە کارتێکی سیاسیە لەدژی ئەم ناوچەیە.

بەگوێرەی ئەم گۆڤارە ئەلکترۆنییە، دابەزینی داهاتی نەوت، بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ناچار کردووە هەر ڕێگایێک بگرنەبەر بۆ وەرگرتنی پشکی هەرێم لە بوودجەی عێراق کە ئێستا لەلایەن بەغداوە بڕاوە.

ئەلمانیتۆر لەزاری سەرچاوەیێکەوە کە ناوی نەدرکاندووە دەڵێت دانوستانەکانی ئەم دواییەی شاندی حکوومەتی هەرێم بۆ بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ئەنجامی نەبووە.

سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە تەنانەت ئەگەر مستەفا کازمی وەکوو سەرۆک وەزیران بناسێندرێت هەرێمی کوردستان دەبێت هەموو داهاتەکانی خۆی ڕادەستی بەغدا بکات تا لەلایەن بەغداوە بەشە بوودجەی بۆ ڕەوانە بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە